تره‌مپ به‌كرێگیراوی پۆتنه
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپی كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، به به‌كرێگیراوی "ڤلادیمیر پۆتن" سه‌رۆكی ڕوسیا تۆمه‌تبار ده‌كات.
"مایكڵ جی مۆرێل" به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكا، له‌وباره‌یه‌وه وتارێكی له ڕۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز" نوسیووه و ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی واملێده‌كات ده‌نگ به هیلاری كلینتۆن بده‌م ئه‌وه‌یه، كه تره‌مپ شایسته‌ی ئه‌و پۆسته نییه، به‌ڵكو مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان دروست ده‌كات.
"مۆرێل" ماوه‌ی "33" ساڵه له ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكا كار ده‌كات، پێش ئه‌وه‌ی ببێت به به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسه‌كه، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ر بووه، له وتاره‌كه‌یدا نوسیویه‌تی" له ڕووی شاره‌زایی و تێڕوانینی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانه‌وه ده‌توانین بڵێین" ڤلادیمیر پۆتن" سه‌رۆكی ڕوسیا، دۆناڵد تره‌مپی كردووه به به‌كرێگیراوی ڕوسیای فیدراڵ،بێ ئه‌وه‌ی كه‌س هه‌ستی پێبكات.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی پێشووی هه‌والگری ئه‌مریكا زیاتر له‌باره‌ی سه‌رۆكی ڕوسیاوه نوسیوویه‌تی و ده‌ڵێت" ڤلادیمیر پۆتن" پێشتر له ده‌زگای هه‌واڵگری ڕوسی كاریكردووه و تایبه‌تمه‌نده له دۆزینه‌وه‌ی بۆشاییه‌كان و سوود لێوه‌رگرتنی به باشترین شێوه، له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه ناوچه‌ییه‌كاندا وه‌ك ئاماده‌كاریی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، پۆتن ستایشی تره‌مپی كردووه و وه‌ك چاوه‌ڕوانیشی ده‌كرد هه‌مان كاردانه‌وه‌ی له تره‌مپه‌وه ده‌ستكه‌وته‌وه، له‌وكاته‌ی گوتی"" پۆتن" سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌یه و ده‌زگای هه‌واڵگری ڕوسی هاندا كه سیخوڕی به‌سه‌ر ڕكابه‌ره دیموكراتییه‌كه‌یه‌وه بكات، هه‌روه‌ها داوایكردبوو كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، چاو به پابه‌ندبوونی له ناو هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سیدا بخشێنێته‌وه، له‌كاتێكدا كه ڕوسیا ده‌ستدریژیكرده سه‌ر یه‌كێك له وڵاتانی ناوچه‌ی"به‌لتیك".
"مۆرێل" كاندیدی كۆمارییه‌كان دۆناڵد تره‌مپی به‌وه‌ش تۆمه‌تبار كردووه، كه بانگه‌شه‌كانی بۆ ڕێگه‌نه‌دان به هاتنه ناوه‌وه‌ی موسولمانان بۆ ناو ئه‌مریكا، وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌یه‌ك بۆ جیهادییه‌كان له قه‌ڵه‌مداوه و نوسیویه‌تی، ئاسایشی وڵاتی دووچاری هه‌ڕه‌شه كردووه و قسه‌ی ئه‌و توندڕه‌وانه‌ی زاڵكردووه، كه ساڵانێكه ده‌ڵێن" شه‌ڕی تیرۆر هیچ نییه جگه له شه‌ڕێك بۆ دژایه‌تیكردنی ئیسلام.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی هه‌واڵگری ئه‌مریكا" پاڵپشتی خۆی بۆ هیلاری كلینتۆن ده‌ربریووه و نوسیوویه‌تی، له توانایدا هه‌یه كه به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵبگرێت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا بپارێزێت.