ئێران.... به‌هۆی هێرشێكی چه‌كداری 11 پۆلیس كوژران
K24 - هەولێر:
گرووپێكی چه‌كداری هێرشیانكرده‌سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس له ئێران و به‌هۆیه‌وه 11 پۆلیس كوژران و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس و ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئێران، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 15ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023)، به‌هۆی هێرشێكی "تیرۆریستی" بۆسه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس له پارێزگای سیستان – بلوچستان له رۆژهه‌ڵاتی ئێران، 11 پۆلیس كوژران.
له‌مباره‌یه‌وه جێگری پارێزگاری سیستان – بلوچستان عه‌لی ره‌زا مه‌رحه‌ماتی رایگه‌یاند، هێرشه‌كه له شاری راسك بۆسه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس ئه‌نجامدراوه، به‌هۆیه‌وه 11 پۆلیس كوژاون و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوونه و كۆمه‌ڵه‌یه‌كی جیهادیش به‌رپرسیارێتی خۆیان بۆ ئه‌م هێرشه له ئه‌ستۆگرت.