پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌

K24 - هەولێر:

به‌شی پێشبینی له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما روو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سبه‌ینێ شه‌ممه‌ 16ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بە نزیکەی یه‌ك تا سێ پلە بەرزتر دەبێت به‌ به‌راورد به‌ تۆماره‌كانی ئه‌مڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     :  18 پلەى سیلیزى

سلێمانی   : 18 پلەى سیلیزى

دهۆک      : 17  پلەى سیلیزى

کەرکووک   : 19 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە   : 19 پلەى سیلیزى

زاخۆ    :   18 پلەى سیلیزى

گەرمیان  : 21 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 9 پلەى سیلیزى

 سۆران  : 15  پلەى سیلیزى