كونسوڵی توركیا له هه‌رێمی كوردستان: پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و هەولێر لە ئاستێکی زۆر باشدایه
K24 - هەولێر:
مه‌مه‌د مەولوود یاقوت كونسوڵی توركیا له هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و هەولێر لە ئاستێکی زۆر باشدایه و بەردەوامن. گوتیشی: "دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان لە هەموو بوارەکاندا پەرە پێبدەن".
كونسوڵی توركیا له هه‌رێمی كوردستان لەبارەی پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانیشەوە رایگەیاند، هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستی تورکیادا له‌مباره‌یه‌وه نییە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا (گه‌شتیاری، په‌روه‌رده، بازرگانی و ئابووری) رۆژ له دوای رۆژ به‌ره‌و باشتر ده‌چێت.
ده‌شڵێت: "ئێمە ئێستا پەیوەندییەکی مرۆیی زۆر باشمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە".
له‌باره‌ی راگه‌یاندنی پڕۆژه‌ی نه‌فه‌س له نێوان هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره، یاقوت ده‌ڵێت: "پڕۆژەی چاندنی دار ناسراو به پڕۆژه‌ی نه‌فه‌س، پەیوەندییەکانی ئێمەی هێناوەتە ئاستێکی جیاواز و بەردەوام دەبین لە گفتوگۆکانمان لە هەموو بوارەکاندا".
پێشتریش کونسوڵی تورکیا لە هەولێر، رایگەیاندبوو، پابەندن بە پتەوکردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان.