كوردستان24 بووه‌ته سه‌رچاوه بۆ میدیا جیهانییه‌كان
K24 – هەولێر:
بۆ گه‌یاندنی زانیاریی و هه‌واڵی نوێ، ژماره‌یه‌ك میدیای جیهانی پشتیان به هه‌واڵ و زانیارییه‌كانی دامه‌زراوه‌یی كوردستان24 به‌ستووه و هه‌میشه به‌متمانه‌وه پشت به‌و دامەزراوەیە ده‌به‌ستن.
كوردستان24 له رێگه‌ی تۆڕێكی فراوانی په‌یامنێرانه‌وه له‌جیهان، به‌رده‌وام زانیاری و هه‌واڵ له‌باره‌ی رووداوه گه‌رمه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه و هه‌میشه پێشه‌نگ، خێرا و ورد بووه له گواستنه‌وه‌ی زانیاری و هه‌واڵ، بۆیه به‌شێك له میدیا جیهانییه‌كان كوردستان24یان كردووه‌ته سه‌رچاوه.
پێگه‌ی زه ئوسترالیه‌ن و یاهوو نیوز، كوردستان24یان وه‌ك سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كانیان هه‌ڵبژاردووه و هه‌واڵ و ڤیدیۆكانیان به‌كارهێناوه، ئه‌م هه‌نگاوه به‌شێكه له متمانه‌بوون، راستگۆیی، نزیكی و خێرایی له گواستنه‌وه‌ی زانیاریی له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌یی كوردستان24.