سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کرد بەهۆی کۆچی دوایی خوشکی، هیوای خواست خودای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات.

ئەمڕۆ هەینی (15ـی کانوونی یەکەمی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ڤیان سلێمان، سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی (بەسنا)ی خوشکی.

هاوکات سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

لەبەرامبەردا ڤیان سلێمان، سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.