کۆمیسیۆن ئامادەکارییە لۆجستییەکانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان تەواوکردووە
K24 - هەولێر:
ئاماده‌كارییه‌كان له شه‌قام و بنكه‌كانی ده‌نگدان له به‌غدا بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن چڕتر ده‌بنه‌وه. له ساڵی 2013ـه‌وه بۆ یه‌كه‌م جاره خه‌ڵك روو له پرۆسه‌یه‌كی له‌مشێوه‌یه ده‌كات، هێزه ئه‌منییه‌كانیش شه‌قامه‌كانی به‌غدایان ته‌نیوه، بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كه‌یان له پاراستنی پرۆسه‌كه.
لەلایەن خۆیەوە، یونس قومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی ده‌نگدان له ناوچه‌ی كه‌ڕاده ئاماژەی بەوەکردووە، "ئێمه سه‌رقاڵی ئاماده‌كارین بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، سوپاس بۆ خودا‌ش ئه‌و كه‌لوپه‌له لۆجیستیانه گه‌یه‌ندراونه‌ته هه‌موو بنكه‌كانی ده‌نگدان".
هاوکات ته‌حسین خه‌فاجی، گوته‌بێژی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان لە بەغدا رایگەیاند، "ئاماده‌كارییه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیانپێكردووه و كه‌رته‌كان دابه‌شكراون و توانا و هه‌وڵه ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه، تیمه‌كانیش بۆ پشكنینی بنكه‌كان زیادكراون، ئێستا ئاماده‌كارییه‌كانمان ته‌واو كردوون و ئاماده‌ین بۆ پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی ئه‌منی بۆ ده‌نگده‌ر".
هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌بێ به‌شداری ره‌وتی سه‌در به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه یه‌كێكه له دیارترین كوتله سیاسییه‌كانی شه‌قامی عێراقی و یه‌كێك له شوێنكه‌وتووانی ئه‌و ره‌وته ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا به كێڵگه‌یه‌كی به پیت بۆ بره‌ودان به گه‌نده‌ڵی ناوده‌بات.
فیراس ئه‌لبه‌یدانی، دانیشتووی شاری سه‌در باسی لەوەکرد، "هیچ گه‌نجێكی شاری سه‌در به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكات و بایكۆتمان كردووه، ئێمه گه‌نده‌ڵكاره‌كانمان ناوێت، له 2003ــه‌وه چی‌یان بۆ ئێمه كردووه؟! تا ئێستا گه‌نجیان هیچ كارێكیان نییه بیكه‌ن".
هه‌ڵبژاردن له 15 پارێزگای عێراقی به‌ده‌ر له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌رچه‌ند ئاماده‌كارییه‌كانی كراون، به‌ڵام تا ئێستا چه‌ندین جار هۆشداری له لێكه‌وته‌كانی به‌شدارینه‌كردنی ره‌وتی سه‌در دوای پرۆسه‌كه به ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق دراون.
سبەی (16ـی کانوونی یەکەمی 2023) دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بە بەشداری هێزە چەکدارەکان و دەزگا ئەمنییەکان و ئاوارەکان دەستپێدەکات کە ملیۆنێک و 50 هەزار و 653 کەس مافی دەنگدانیا هەیە و 600 بنکەی دەنگدانیان بۆ ئامادەکراوە کە دوو هەزار و 477 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت.
رۆژی 18ـی ئەم مانگە، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق (جگەلە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بەڕێوەدەچێت کە زیاتر لە 16 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان لەو هەڵبژاردنە هەیە و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری کردووە بۆ کردنەوەی حەوت هەزار و 766 بنکەی ده‌نگدان کە لە 38 هەزار و 40 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت، بۆ دەنگدانی گشتی، تایبەت و ئاوارەکان.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، ناوەندەکانی دەنگدان و وێستگەکان لەلایەن فەرمانبەرانی دەوڵەت و خوێندکارانی زانکۆ و دەرچووان بەڕێوەدەبرێن كه ژماره‌یان 214 هەزار و 595 کارمەندە.
لەم هەڵبژاردنەدا، 70 پارت و هاوپەیمانی سیاسیی کێبڕکێ لەسەر 275 کورسی لە هەر 15 پارێزگاکە دەکەن کە کە نزیکەی شەش هەزار کاندید لەسەر لیستەکان و بەشێوەی سەربەخۆ، کێبڕکێی هەڵبژاردن ئەنجامدەدەن.