لە سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان بنکەکانی دەنگدانی تایبەت کراونەتەوە

K24 – هەولێر

هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، لە سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان ئاوارەکان و هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی عێراق دەنگ دەدەن.

لە پارێزگای هه‌ولێر 15 هەزار 492 چەکدار و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان مافی دەنگدانیان هەیە و  12 بنکەی دەنگدان کراونەتەوە کە 36 وێستگە لەخۆ دەگرێت، هەروەها پێنج هەزار و 23 ئاوارە لە هەولێر مافی دەنگدانیان هەیە و 7 بنکەی دەنگدانیان بۆ کراوەتەوە و 13 وێستگە لەخۆ دەگرێت.

لە پارێزگای سلێمانی 23 هەزار و 402 دەنگدەر لە هێزە چەکدار و ئەمنییەکان مافی دەنگدانیان هەیە، لە 15 بنکەی دەنگدان کە 56 وێستگە لە خۆدەگرێت، هاوکات سێ هەزار و 815 ئاوارە مافی دەنگدانیان هەیە پێنج بنکەی دەنگدانیان بۆ کراوەتەوە 11 وێستگە لە خۆدەگرێت.

لە پارێزگای دهۆک 14 هەزار و 788 دەنگدەر لە هێزە چەکدار و ئەمنییەکان دەتوانن لە 11 بنکە دەنگ بدەن کە پێکهاتووە لە 35 وێستگە،و 39 هەزار و 422 ئاوارەش لەو پارێزگایە مافی دەنگدانیان هەیە 23 بنکەی دەنگدانیان بۆ کراوەتەوە کە 96 وێستگە لە خۆ دەگرێت.

ئەمڕۆ 16/12/2023، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت و رۆژی 18ی ئەم مانگەش هەڵبژاردنی گشتی بەڕێوەدەچێت.