روانگهی عێراقی سهوز: كاندیدان زیانێكی زۆریان به ژینگه گەیاندووە
K24 - هەولێر
روانگهی عێراقی سهوز دەڵێت، بههۆی سهرپێچی كاندیدانی ههڵبژاردنی ئهنجوومهنی پارێزگاكان، زیانێكی زۆر به ژینگهی ئەو وڵاتە گهیشتووه.
ئەمڕۆ شەممە، 16-12-2023، روانگهی عێراقی سهوز كه تایبهتمهنده به كاروباری ژینگه، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بههۆی سهرپێچی كاندیدانی ههڵبژاردنی ئهنجوومهنی پارێزگاكان، زیانێكی زۆر به ژینگەی ئەو وڵاتە گهیشتووه.
روانگهی عێراقی سهوز ئاماژهی بهوهش كردووه، بهگوێرهی ئهو راپۆرتانهی كه له 15 پارێزگاوه بهدهستیان گهیشتووه؛ دهركهوتووه له گشت پارێزگاكان سهرپێچی ژینگهیی كراوه، كه بهگوێرهی رێنماییهكانی كۆمیسیۆن دهبووایه كاندیدهكان رهچاوی پاراستنی ژینگهیان بكردایه.
روانگهكه جهختی لهوهكردووهتهوه، دیارترین پێشێلکارییەکان بریتین لە دەستدرێژیکردنە سەر شوێنە سەوزەکان و باخچەکان بەبێ ئەوەی رهچاوی جوانی ژینگه بكهن، ههروهها بههۆی باران بارینهوه بهشێكی زۆری بانگهشهی کاندیدەکان شێواون و کەوتنە سەر زەوی و دیمەنی شەقام و پارکهكانیان شێواندووه.
رۆژی چوارشەممە، 01-11-2023، بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک و 14 پارێزگای عێراق دەستیپێکرد و تا رۆژی پێنجشەممە، 14-12-2023 بەردەوام بوو.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە، 16-12-2023، کاتژمێر 07:00، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 14 پارێزگای عێراق، ناوچە کوردستانییەکان و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و تا کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
زیاتر لە یەک ملیۆن و دوو هەزار و 393 کەس کە خۆیان لە ئاوارە، کارمەندانی کۆمیسیۆن و هێزە ئەمنییەکان دەبیننەوە، بەشداری لە هەڵبژاردنی تایبەتی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکەن. کۆی ژمارەی دەنگدەرانى عێراق 16 ملیۆن و 158 هەزار و 788 کەسن و، دەنگدەرانی تایبەت سەدا 6.2ـی دەنگدەرانی هەڵبژاردنەکە پێکدەهێنن.
لە عێراق، ناوچە کوردستانییەکان و هەرێمی کوردستان 565 ناوەندی دەنگدان کە دوو هەزار و 367 وێستگەى دەنگدان لەخۆدەگرن؛ بۆ هەڵبژاردنی تایبەتی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کراونەتەوە. بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق؛ زۆرترین ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت لە بەغدان و کەمترینیشیان لە واستن.
دوای کاتژمێر 06:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی تایبەت بە دەنگدان دەکوژێندرێنەوە و هەر ئامێرێک راپۆرتی تایبەتی خۆی دەردەکات. لە راپۆرتەکەدا ژمارەی ئەو کەسانەی دەنگیان داوە و ئەو کەسایەتی و لایەنانەی دەنگیان بەدەستهێناوە دەخرێتەروو؛ بەڵام لە هەر وێستگەیەکی دەنگدان جیاکردنەوەی دەنگەکان بەشێوەی دەستیش دەستپێدەکات، بۆ ئەوەی لەگەڵ هەژمارکردنی ئەلیکترۆنی بەروارد بکرێت.
هەر ئەمڕۆ دوای تەواوبوونی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت، کارتی بایۆمەتری لەو دەنگدەرانە وەردەگیرێتەوە کە بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکەدا کردووە بۆ ئەوەی نەتوانن رۆژی 18ـی ئەم مانگە بۆ هەڵبژاردنی گشتی جارێکی دیکە کارتەکە بۆ دەنگدان بەکاربهێننەوە.