بۆ كۆچی دوایی شێخ نەواف ئەلئەحمەد میری كوهیت سهرۆك بارزانی پهیامێكی سهرهخۆشی بڵاوكردهوه
K24 – هەولێر:
بۆ كۆچی دوایی شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح میری كوهیت، سهرۆك بارزانی پهیامێكی سهرهخۆشی بڵاوكردهوه، تێیدا رایگهیاندووه، "خوالێخۆشبوو کاروانێکی پڕ لە دەستکەوت و بەخشینی بۆ گەلەکەی گەیاندە مەنزڵگە و کۆچی دوایی کرد.
ههروهها سهرۆك بارزانی رایگهیاند، "هاوبەشی خەمی برایانمان لە دەوڵەتی کوێتین".
دهقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی ئەمیری کوێت
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئەمیری دەوڵەتی کوێت خوالێخۆشبوو (شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح)ـمان پێگەیشت، لەخوای گەورە دەپاڕێینەوە گیانی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و هاوخەمی و هاوسۆزی قووڵمان بۆ بنەماڵەی بەڕێزی ئال سەباح و گەل و سەرکردایەتیی دەوڵەتی کوێت ڕادەگەینین.
خوالێخۆشبوو شێخ نەواف ئەلئەحمەد کاروانێکی پڕ لە دەستکەوت و بەخشینی بۆ گەلەکەی گەیاندە مەنزڵگە و کۆچی دوایی کرد، ئێمە هاوبەشی خەمی برایانمان لە دەوڵەتی کوێتین و داوا لە خوای گەورە دەکەین کە سەبووری بە خێزانی بەڕێزی ئال سەباح و گەلی کوێتی برا ببەخشێت و ئاسایش و سەقامگیریی بۆ دەوڵەتی کوێت و گەلەکەی بەردەوام بکات.
انا لله وانا الیە راجعون
مسعود بارزانی
16 کانوونی یەکەمی 2023