له ژێر فشاری ماڵباتی بارمته ئیسرائیلییه‌كان ناتانیاهۆ داوای گه‌ڕێكی دیكه‌ی گفتوگۆ ده‌كات
K24 – هەولێر:
له ژێر فشاری ماڵباتی بارمته ئیسرائیلییه‌كان، بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل داوای گفتوگۆ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بارمته ئیسرائیلییه‌كانی ژێر ده‌ستی حه‌ماس ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 16ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، ده‌مانه‌وێت پرۆسه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بارمته‌كان به‌رده‌وام بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، نێرده‌ی ئیسرائیل سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌ته‌ری بینیووه، كه تاكه نێوه‌ندگیری ئاڵۆزییه‌كانی غه‌ززه‌یه له نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل، له‌هه‌وڵی دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆیه بۆ ئازادكردنی بارمته‌كانی دیكه‌ی لای حه‌ماس.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مڕۆ ماڵباتی بارمته ئیسرائیلییه‌كان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و داوای راگرتنی جه‌نگی غه‌ززه‌یان كرد.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات زیاتر لە 240 ئیسرائیلی وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌هۆی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیله‌وه ژماره‌ی كوژراوان بۆ زیاتر له 19 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه، هاوكات ژماره‌ی برینداران گه‌یشتووه‌ته 50 هه‌زار و 897 كه‌س.