سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: لە رۆژی ئاڵای کوردستاندا، ئاڵای هەموو پێکهاتەکانی کوردستان بەرز و پیرۆز رادەگرین

K24 – هەولێر

ئەمڕۆ یەکشەممە 12/17 لە رۆژی ئاڵای کوردستاندا، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری پێکهاتەکانی کوردستان، لە رێورەسمێکی تایبەتدا، رۆژی ئاڵای کوردستان بەڕێوەچوو.

لە رێوڕەسمەکەدا سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، رایگەیاند: لە رۆژی ئاڵای کوردستاندا، یادی ئەم ئاڵایە، ئاڵای هەموو پێکهاتەکانی کوردستان بەرز و پیرۆز رادەگرین.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی راشیگەیاند: "سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدە سەربەرزەکانمان دادەنوێنین کە لەپێناو ئەم ئاڵایە و خاکی کوردستان گیانی خۆیان بەخت کرد".

له‌ رۆژی 19/6/2009، پەرلەمانی کوردستان بە بڕیاری ژمارە 48 بە کۆی دەنگ، رۆژی 17ی کانوونی یەکەمی بە رۆژی ئاڵای کوردستان دەستنیشان کرد، ساڵانە لەو رۆژەدا لە هەرێمی کوردستان ئەو رۆژە بەرز رادەگیرێت.