بە وێنە؛ بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی ڕێورەسمی ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی ڕێورەسمی ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەڕێوەچوو

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ یەکشەممە، 17-12-2023، لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری سەرجەم پێکهاتەکانی کوردستان، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا، ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەڕێوەچوو.

هاوکات سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا لەوبارەوە رایگەیاند، "لە رۆژی ئاڵای کوردستاندا، یادی ئەم ئاڵایە؛ ئاڵای هەموو پێکهاتەکانی کوردستان بەرز و پیرۆز رادەگرین".

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد: "سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدە سەربەرزەکانمان دادەنوێنین کە لەپێناو ئەم ئاڵایە و خاکی کوردستان گیانی خۆیان بەخت کرد".

17ی كانوونی یەكەم، وەك رۆژی ئاڵای كوردستان دیاریكراوە، ساڵانە کوردستانیان لەم رۆژەدا بە بەرزکردنەوەی ئاڵا و رێوڕەسمی تایبەت لە دامەزراوە فەرمییەکان و شوێنە گشتییەکان ئەو رۆژە بەرز رادەگرن.

هەرچەندە پێشتر لەلایەن چەند پارت و رێکخراوێک ئاڵای کوردستان بەرزکراوەتەوە، بەڵام پێش دامەزراندنی کۆماری کوردستان، بۆ یەکەمجار بە فەرمی لە 17ی کانوونی 1945 ئاڵای کوردستان لەسەر شارەوانی شاری مهاباد هەڵکرا، و رۆژی 22ی کانوونی دووەمی 1946 کۆماری کوردستان راگەیەندرا و ئاڵای کوردستان لەسەر دامەزراوە فەرمییەکانی کۆماری کوردستان هەڵکرا، ئەو رۆژە بە وەرچەرخانێکی گرنگ لە مێژووی سیاسی گەلی کورد هەژمار دەکرێت.

پاش تێپه‌ڕبوونی 59 ساڵ له‌ رۆژی 19-06-2009، پەرلەمانی کوردستان بە بڕیاری ژمارە 48 بە کۆی دەنگ؛ رۆژی 17ی کانوونی یەکەمی بە رۆژی ئاڵای کوردستان دەستنیشانکرد، ساڵانە لەو رۆژەدا لە هەرێمی کوردستان ئەو رۆژە بەرز رادەگیرێت.