دوو هاوسەر 300 بەڕوو دەچێنن

دوو هاوسەری شاخەوان و ژینگەدۆست

K24 - رانیە

محەممەد چاوشین و رێژنە ساڵح، دوو ھاوسەری شاخەوان و ژینگەدۆستن، جگە لە وەرزشی شاخەوانی گرنگی بە ژینگە دەدەن.

محەممەد چاوشین بە کوردستان24ی گوت: "ئێمە شاخەوانی بۆ تەندروستی دەروونی و جەستەیی دەکەین، بەڵام لەھەر گەشتێکمان ھەوڵدەدەین بەڕوو لە شاخەکان بڕوێنین".

لە دوایین گەشتیان بۆ شاخی مامەندە لە 300 بەڕوویان چاندووە، دەڵێن: گرنگە ئێمە بەشێوەیەکی تەندروست سوود لە ژینگە و سرووشت وەربگرین و جوانییەکانیش نەشێوێنن، چونکە ھەر جۆرە زیانێک کە مرۆڤ بە سرووشت و ژینگەی بگەیەنێت، ھەرگیز قەرەبوو ناکرێتەوە.

.
.