لە مەخموور نزیکەی 80 هەزار دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە

بەردەم بنکەیەکی دەنگدان لە مەخموور
بەردەم بنکەیەکی دەنگدان لە مەخموور

K24 - هەولێر

لە سنووری مەخموور هاوکات لەگەڵ شار و شارۆچکەکانی دیکە، پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەستیپێکرد، کە  نزیکەی 80 هەزار دەنگدەر لەو سنوورە مافی دەنگدانیان هەیە.

رێناس عەلی، پەیامنێری کوردستان24، لە مەخموور رایگەیاند، نزیکەی 80 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە، لە سەنتەری قەزای مەخموور شەش ناوەندی دەنگدان کراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەروەها هەتا دەنگدەر نەیەت نازانرێت ئامێرەکانی دەنگدان کار دەکەن یاخود نا، چونکە پێویستی بەوەیە کەسێک بێت و کارتی دەنگدانی پێبێت و تاقی بکرێتەوە، چونکە لە دەنگدانی تایبەت لە بنکەی یەکێک لە کەمپەکان ئەو گرفتە روویدا و دەنگدان نەکرا بەهۆی کارنەکردنی ئامێرەکانه.

کاتژمێر 7:00ـی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 18/12/2023، پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکرد، کە زیاتر لە 15 ملیۆن کەس لە هەڵبژاردنی گشتی مافی دەنگدانیان هەیە.