کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن: ماوەی دەنگدان درێژناکرێتەوە

پرۆسەی هەڵبژاردن
پرۆسەی هەڵبژاردن

K24 – هەولێر :

 کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند،  پاش کاتژمێر شەشی ئێوارە ماوەی دەنگدان درێژناکرێتەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە ( 18-ی کانوونی یەکەمی 2023)، پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق ( جگەلە هەرێمی کوردستان ) دەستیپێکرد و تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت، کۆمیسیۆنیش دەڵێ: ماوەی دەنگدان درێژناکرێتەوە.

ئەندامی کۆمۆسیۆنی باڵا عەلی رەشید بە ئاژانسە عێڕاقەکانی ڕاگەیاند، 16 ملیۆن دەنگدەرمافی بەشداریان لەم هەڵبژاردنەدا هەیەو ئاستی ڕێکخستنی پڕۆسەکەش لەوپەڕی باشیدایە، راشیگەیاند، کۆمسیۆن هەموو ئامادەسازییەکی بۆ پڕۆسەکە کردووەو ئاسانکاریەکی باش بۆ دەنگدەران کراوە.

سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باكای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان عیماد جەمیل ڕایگەیاند، دەنگدەران بە پەرۆشن بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکان و بنکەکانی دەنگدان ئەمڕۆ قەرەباڵغ بوون.

گوتیشی تا ئێستا هیچ سکاڵایەک نەگەیشتووەتە کۆمسیۆن دەربارەی پێشێلکاری لە بنکەکان، پڕۆسەکەش بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.

 کارزان حەیدەر