حه‌مه‌ڕه‌شید هه‌ره‌س: به‌شداریكردنی كورد له هه‌ڵبژاردنه‌كان رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شۆڤێنیه‌ت و زه‌وتكردنی خاكه‌كه‌یه‌تی
K24 - هەولێر:
هونه‌رمه‌ند و نووسه‌رێكی كورد به پێویستی ده‌زانێت كورد به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات و به ده‌نگه‌كانیان رووبه‌ڕووی شۆڤێنی و زه‌وتكردنی خاكه‌كه‌یان ببنه‌وه.
حه‌مه‌ڕه‌شید هه‌ره‌س، هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ده‌نگدانی كورد له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق به‌تایبه‌تی له كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و گه‌له‌كۆمه‌یه‌یه كه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عێراق له كورد ده‌كرێت.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده كه پێشتر له سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلوولدا له رادیۆی ده‌نگی كوردستان كاری كردووه، به پێویستی زانی كورد به‌ره‌و سندووقه‌كانی ده‌نگدان بچن و چاوپۆشی له كه‌موكوڕییه‌كان بكه‌ن و به ته‌نیا كورد و چاره‌نووسی كورد له‌و ناوچانه له‌به‌رچاو بگرن.
حه‌مه‌ڕه‌شید هه‌ره‌س جه‌ختی كرده‌وه كه‌ركووك كوردستانییه و له‌سه‌ر تاكی كورد پێویسته بچێته شاره‌كه‌یان و ده‌نگ بده‌ن. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا له هه‌موو لایه‌كه‌وه كورد گه‌مارۆدراوه و به‌ئامانج گیراوه، بۆیه كورد ده‌بێت به‌شداری پڕۆسه‌كه بكه‌ن.
ئه‌و هونه‌رمه‌ند و رۆشنبیره باسی له‌وه‌ش كرد، كورد كه ده‌ڕواته سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان بۆ به‌رگریكردنه له خاك و خوێنی شه‌هیدان و هه‌ر چی سێمبوڵی دیكه‌ی نه‌ته‌وه‌ی نیشتمانی هه‌یه.
حه‌مه‌ڕه‌شید هه‌ره‌س ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێستای عێراق به‌سه‌ر به كورد و كوردستان ده‌یكات، زۆر خراپتره له‌وه‌ی سه‌دام حوسێن و رژێمه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به كورد و كوردستان كردوویه‌تی. دووپاتیشیكرده‌وه ده‌نگدانی كورد رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و شۆڤێنییه‌ی به‌رامبه‌ر به كورد و كوردستان ده‌كرێت.
سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 18-12-2023، هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگای عێراق، ناوچە کوردستانییەکان و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و، تا کاتژمێر 06:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت. هەڵبژاردنەکە بۆ جاری یەکەمە لە دوای ساڵی 2005 لە پارێزگای کەرکووک دەکرێت.