سه‌ربه‌ست له‌زگین: ده‌نگدانی كورد له‌ كه‌ركووك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی دیكه‌ زۆر گرنگه‌

سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان
سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان

K24 - هەولێر:

بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، ده‌نگدانی كورد به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركووك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی دیكه‌ زۆر گرنگه‌.

ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه‌ 18ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ كوردستان24 رایگه‌یاند، كێشه‌یه‌ك گه‌وره‌ له‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان رووی نه‌داوه‌، به‌ڵكو هەندێک کێشەی تەکنیکی لەسەرگەڕان و ناوچەکانی دیکە دروستبووە، کۆمسیۆن لەهەوڵی چارەسەرکردنیدایە.

هه‌روه‌ها بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی هەولێری پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، بەهۆی ئەو ململانێی سیاسی و مێژوویەی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم هەیە، دەنگدانی کورد لە کەرکووک ناوچەکانی دیکە زۆر گرنگە.

سەربەست لەزگین جه‌ختیشیكرده‌وه‌ جۆشوخرۆشێكی زۆر له‌لایه‌ن ده‌نگده‌رانی كورده‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بچنه‌ سه‌ر سندووقه‌كان و ده‌نگه‌كانیان بده‌ن.

سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 18-12-2023، هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگای عێراق، ناوچە کوردستانییەکان و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و، تا کاتژمێر 06:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت. هەڵبژاردنەکە بۆ جاری یەکەمە لە دوای ساڵی 2005 لە پارێزگای کەرکووک دەکرێت.