ئینفۆگرافیک.. بێکاری لە عێراق

K24 – هەولێر

سەرەڕای عێراق وڵاتێکی خاوەن نەوت و چەندین داهاتی دیکەی ناوخۆییە، بەڵام لە سەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە رێژەی بێکاری لە ریزبەندی یەکەمە.

بەپێی داتاکان بێکاری لە عێراق لە %15 زیاترە، لەسەر ئاستی جیهان سێیەم و لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی یەکەم وڵاتە لە رێژەی بێکاری.

وەک لە داتاکان هاتووە، لە سەر ئاستی جیهان نێجیریا یەکەم و باشووری ئەفریقا دووەم و عێراق سێیەم وڵاتە لە رێژەی بێکاری.

لە سەدا 38ی هاووڵاتییانی عێراق فەرمانبەری حکومین و سەدا 62ی لە کەرتی تایبەت کار دەکەن، کە رێژەی فەرمانبەری حکومی بەراورد بە زۆر وڵاتان زۆرە، کە ئەمە کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر ئابووری و وەبەرهێنان.

هێزی کار لە عێراق، لە 15 – 63 ساڵی پێکهێناوە، واتە زۆربەی ئەو کەسانەی کار دەکەن لەو تەمەنەن، کە دەتوانرێت سوودی زیاتری لێ ببینن، لەو رێژەیەش زیاتر لە سەدا 50ی پیاوان و سەرووی سەدا 49ی ئافرەتانن.