رووسیا هۆشداری دەداتە ئەمەریکا

K24 - هەولێر

وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، ئەگەر ئەمەریکا وەک بەریتانیا "سەقامگیری" لە پشت ئاوەکانییەوە دەوێت، دەبێت ئاگاداری هێڵێی پەیوەندییەکانی بێت لەگەڵ مۆسکۆ.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "روسیا الیوم" گوتی "ئەگەر ئەمەریکا وەک بەریتانیا "سەقامگیری" لە پشت ئاوەکانییەوە دەوێت، دەبێت ئاگاداری هێڵێی پەیوەندییەکانی بێت لەگەڵ مۆسکۆ ناتوانێت بیبەزێنێت".

گوتیشی: "ئەمەریکا بیەوێت جارێکی دیکە وەک ئینگلیزەکان لە پشت ئاوەکانیانەوە دانیشن، دەبێت لەوە تێبگات کە هێڵێک هەیە، ناتوانێت ببەزێنرێت، ئەمە جگە لە کەڵەکەبوونی پێدانی چەکی کوشندە کە دەدرێن بە "ئۆکرانیا کەس بێ ئاگانییە".

پێشتر دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کریملین، "ئاماژەی بەوەدابوو، کە دۆخی ئۆکرانیا ئاڵۆزتر دەبێت، بەمەش دەسەڵاتدارانی کێیڤ زۆر باش دەزانن چۆن خۆیان یەکلا بکەنەوە".

پێسکۆڤ، راشیگەیاند، مۆسکۆ سەیری کۆبوونەوە و گۆڕینی گفتوگۆکانی رۆژئاوا دەکات سەبارەت بە دۆخی ئۆکرانیا، دەشڵێت: " ئایا پشتیوانی دارایی بۆ کێیڤ تا کەی بەردەوام دەبێت؟"، هەروەها رۆژئاوا و بە پلەی یەکەم ئەمەریکا ساڵی رابردوو زیاتر لە 100 ملیار دۆلاریان خەرج کردووە.

لە ماوەی رابردوودا رووسیا یاداشتێکی بۆ وڵاتانی ناتۆ سەبارەت بە دابینکردنی چەک بۆ ئۆکرانیا ناردبوو، کە وڵاتانی ناتۆ بە دابینکردنی چەک بۆ ئۆکرانیا "یاری بە ئاگر دەکەن". هەروەها لاڤرۆڤ روونی کردەوە کە ئەمەریکا و ناتۆ راستەوخۆ بەشدارن لە ململانێکانی ئۆکرانیا، نەک تەنیا بە دابینکردنی چەک، بەڵکو لە رێگەی مەشقپێکردنی سەربازیشەوە.

ئا: لاڤین عومەر