هیچ ناکۆکییەک لەگەڵ پێشمەرگە روونادات

خاليد عوبێدى:
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کوردستان 24 كە كاتژمێر 10:05ى شه‌وى 2ى ئاب/ ئۆگستى 2016 په‌خشكرا، خالید عوبەیدی وەزیری بەرگری عیراق لە بارەی هەڵوێستی بەغدا لەمەڕ پرسی سەربەخۆیی کوردستان، رایگەیاند: "ئەم هەنگاوە ناگات بە شەڕ و کوشتن لەگەڵ برایانی پێشمەرگە، ئەم بابەتە سیاسییە و پێویستی بە هەنگاوی کرداری زۆر دەبێت".

گوتيشى: "بابەتەکەش پەیوەستە بە هەرێمی كوردستان، ئێمە ناخزێینە نێو ئەم بابەتەوە، بەڵام دڵنیام هیچ ناکۆکییەک لەگەڵ هەرێمی كوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە روو نادات". 

وەزیری بەرگری عێراق، جەخت لەسەر رۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ دەکاتەوە و دەڵێت: "ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی مووسڵ، پێویستی بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستێکی باڵا هەیە، هێزەکانی پێشمەرگە، پێویستە رۆڵیان لە پرۆسەکەدا هەبێت".