یەکەم پێشانگای کاری دەستی و تابلۆ لە هەولێر دەکرێتەوە

K24 – هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری هەولێر، یەکەمین پێشانگای کاری دەستی و تابلۆی دەکاتەوە.

خەجێ خدر، شێوەکار بە کوردستان24ـی راگەیاند، "بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری، یەکەمین پێشانگای کاری دەستی و تابلۆ بە گەورە و بچووکییەوە دەکەمەوە، کە پێشانگاکە 19 تابلۆ لەخۆ دەگرێت، کاری دەستییەکانیش کە پێکهاتوون لە بەری گوڵی سنەوبەرە کە خۆم هەموویم بڕێوەتەوە  18 کاری دەستییە"

ئەو شێوەکارە گوتی: "تابلۆکانم گوزارشتن لە جوانی گوڵ، سرووشت و ئافرەت" دەکات.

گوتیشی: "پشێشانگاکە رۆژی چوارشەممە،20ـی کانوونی یەکەمی2023، بۆ ماوەی دوو رۆژ کاتژمێر 10:30 لە هۆڵی گەلەری میدیا، دەکرێتەوە".

ئا: لاڤین عومەر