38  بەرپرسی عێراقی بە تۆمەتی گەندەڵی دەدرێنە دادگا

دادگا
دادگا

K24 – هەولێر :

دەستەی دەستپاکی فیدراڵی رایدەگەیەنێت، لە مانگی تشرینی دووەم، فەرمانی دەستگیرکردن و بانگهێشتکردنی بە تۆمەتی گەندەڵی، بۆ 38 بەرپرسی باڵا دەرچووە.

ئەمڕۆ سێشەممە ( 19-ی کانوونی یەکەمی 2023)، فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی سەر بە دەستەی دەستپاکی عێراق بڵاویکردەوە، لایەنی دادوەری، فەرمانی دەستگیرکردن و بانگهێشکردنی بۆ 38 بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتەی لە مانگی تشرینی دووەمدا (11) دەرکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو دەستەیە، فەرمانە دادوەرییەکە دوو وەزیری پێشوو، 3 پارێزگاری پێشوو، 10 بەڕێوەبەری گشتی، 16 بەڕێوەبەری پێشوو، دوو بەڕێوەبەری پێشووتر و یەک ئەندامی پێشووتری پارێزگا دەگرێتەوە.

کارزان حەیدەر