ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه‌ بۆ سه‌رووی 19 هه‌زار و 500 كه‌س به‌رزده‌بێته‌وه‌

مووشه‌كبارانكردنی غه‌ززه‌ له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیل
مووشه‌كبارانكردنی غه‌ززه‌ له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیل

K24 - هەولێر:

ژماره‌ی قوربانیانی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ به‌رزبووه‌ و سوپای ئیسرائیلیش له‌ هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌رته‌كه‌ و چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی به‌رده‌وامه‌.

ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌ 19ـی كانوونی یه‌كه‌می 2013) وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند، تادێ به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ ژماره‌ی كوژراوان و برینداران زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و له‌ هه‌مان كاتدا وه‌رزی زستان زه‌حمه‌تی زیاتری بۆ خه‌ڵكی كه‌رته‌كه‌ دروست كردووه‌ و برسییه‌تی زۆریش رووبه‌ڕووی دانیشتووان بووه‌ته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، به‌هۆی هێرشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیله‌وه‌ ژماره‌ی كوژراوان بۆ 19 هه‌زار و 667 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌، هاوكات ژماره‌ی برینداران گه‌یشتووه‌ته‌ 52 هه‌زار و 586 كه‌س.

رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات  240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

هه‌روه‌ها بەگوێرەی ئاماری سوپای ئیسرائیل لە دەستپێکی شەڕی غەززە لە 7ـی تشرینی یەکەمی ئه‌م ساڵه‌وه‌ تا ئێستا 434 سەربازی ئیسرائیل کوژراون.