رۆمانۆوسكی پیرۆزبایی له ‌گه‌ل و حكومه‌تی عێراق ده‌كات

ئالینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق
ئالینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق

K24 – هەولێر:

باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ده‌ڵێت، به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی سه‌قامگیر و ئاشتییانه‌، پیرۆزبایی له ‌گه‌ل و حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌م. هه‌روه‌ها گوتیشی، به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و پاك، بۆ كۆمه‌ڵگه‌ دیموكراته‌كان كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ داهاتووی خۆیان دیاری ده‌كه‌ن، گرنگه‌.

ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، له‌ رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌ 19ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) نووسیوویه‌تی: به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی سه‌قامگیر و ئاشتییانه‌، پیرۆزبایی له‌ گه‌ل و حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌م.

هه‌روه‌ها باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ده‌ڵێت: "ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و سه‌قامگیر بۆ كۆمه‌ڵگه‌ دیموكراته‌كان له‌ پێناو دیاریكردنی داهاتووی، گرنگ و پێویسته‌".

رۆمانۆوسكی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "تاووتوێی كاركردن له‌گه‌ڵ به‌ربژێره‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كانی نێو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌كه‌ین".

رۆژی شەممە (16ـی کانوونی یەکەمی 2023) پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هێزە چەکدارەکان و دەزگا ئەمنییەکان و ئاوارەکان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بەڕێوەچوو، کە ملیۆنێک و 50 هەزار و 653 کەس مافی دەنگدانیان هەبوو و 600 بنکەی دەنگدانیان بۆ ئامادەکرابوو کە دوو هەزار و 477 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت.

دوێنێ دووشەممە (18ـی کانوونی یەکەمی 2023) كاتژمێر حه‌وتی به‌یانی پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو و کورد لە پارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا، دیالە، سەڵاحەددین و بەغدا بەشدارە و 15 ملیۆن و 150 هەزار دەنگدەر مافی ده‌نگدانی هه‌بوو‌.