راگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بۆ كاتژمێر 6ـی ئێواره دواخرا
K24 - هەولێر:
راگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگامانی عێراق بۆ كاتژمێر 6:00ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دواخرا، هاوكات حه‌سه‌ن سه‌لمان، راوێژكاری كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌نجامی هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی گشتی و تایبه‌ت راده‌گه‌یه‌نرێت، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه و هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی و به‌ده‌ست كۆتاییانپێهاتووه.
راوێژكاری كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، رێژه‌ی به‌شداریكردنی ده‌نگده‌ران 41%ـه، گوتیشی، ئه‌و رێژه‌یه كه‌م نییه و به رێژه‌یه‌كی خراپ دانانرێت.
حه‌سه‌ن سه‌لمان روونیشیكرده‌وه رێژه‌ی به‌شداری ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردنه‌كان له كه‌ركووك به رێژه‌ی 66% به‌رزترین بووه و له میسانیش كه‌مترین بووه كه 29% بووه.
ئه‌و راوێژكاره‌ی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق باسی له‌وه‌ش كرد، به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و یاسای نێوده‌وڵه‌تیش ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه و به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه یاسایین.
سەر لە بەیانیی رۆژی دووشەممە، 18-12-2023، هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگای عێراق، ناوچە کوردستانییەکان و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و، تا کاتژمێر 06:00ـی ئێوارەی هه‌مان رۆژ بەردەوام بوو. هەڵبژاردنەکە بۆ جاری یەکەمە لە دوای ساڵی 2005 لە پارێزگای کەرکووک دەکرێت.