خالید عه‌باس: رێژه‌ی سه‌دا 6ـی ده‌نگه‌كان تائێستا هه‌ژمار نه‌كراوه
K24 – هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی دهۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات رێژه‌ی 6%ـی ده‌نگه‌كان هێشتا هه‌ژمار نه‌كراون كه ژماره‌یان له سه‌رووی دوو هه‌زار وێستگه ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 19ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) خالید عه‌باس، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی دهۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، رێژه‌ی به‌شداربووان له هه‌ردوو ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتیدا 41% بووه، هاوكات 6%ـی ئه‌و رێژه‌یه ماوه كه كۆمیسیۆن به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌نجامه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه. روونیشیكرده‌وه، ئه‌و رێژه‌یه زیاتر بۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه رێژه‌یه‌كی زۆر تێیدا به‌شدار بوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی دهۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق پێی وابوو، دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كان و ته‌واوكردنی رێژه‌ی هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان، گۆڕانكاری به‌سه‌ر ژماره‌ی كورسییه‌كاندا دێت، به‌تایبه‌ت كه 2038 وێستگه تا ئێستا ده‌نگه‌كانیان هه‌ژمار نه‌كراوه.
خالید عه‌باس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بڕیار وایه 21ـی ئه‌م مانگه رۆژی پێنجشه‌ممه، ده‌ست به جیاكردنه‌وه و هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كانی ئه‌و 2038 وێستگه‌یه بكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی دهۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه كێشه‌ی ته‌كنیكی له ئامێره‌كانی ده‌نگدان له هه‌ندێك له بنكه‌كانی ده‌نگدان دروست بووه، كه هه‌ر چه‌نده پێشتریش ئه‌و ئامێرانه تاقیكرابوونه‌وه و راهێنانیان له‌سه‌ر كرابوو.
ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه ده‌رگای سكاڵا بۆ هه‌موو پارت و لیست و كاندیدێك واڵا ده‌كرێت و له هه‌موو بنكه‌كاندا سندووقێكی تایبه‌ت به سكاڵاكان داده‌نرێت و سكاڵاكانیش پۆلین ده‌كرێن و دواتر له به‌غداوه یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه و وه‌ڵامه‌كه‌ی بۆ بنكه‌كان له ته‌واوی پارێزگاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه. روونیشیكرده‌وه، سكاڵاكان له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆمار ده‌كرێن، به‌ڵام دوای به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه هیچ كات مافی تۆماركردنی سكاڵای نامێنێت، مه‌گه‌ر ته‌نیا بۆ تانه‌دان نه‌بێ له ئه‌نجامه‌كان له پێشێلكارییه‌كان.
سەر لە بەیانیی رۆژی دووشەممە، 18-12-2023، هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگای عێراق، ناوچە کوردستانییەکان و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و، تا کاتژمێر 06:00ـی بەردەوام بوو. هەڵبژاردنەکە بۆ جاری یەکەمە لە دوای ساڵی 2005 لە پارێزگای کەرکووک دەکرێت. ئه‌مڕۆش سێشه‌ممه كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه كرد رێژه‌ی 41% به‌شداری ده‌نگدانیان كردووه.