12ـیەمین پاکێجی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا زیانی زیاتر لە چوار ملیار دۆلار بە رووسیا دەگەیەنێت

K24 – هەولێر:

یەکێتی ئەوروپا 12ـیەمین پاکێجی سزاکانی بۆ سەر رووسیا راگەیاند، کە پارەی 140 کەسایەتی و کۆمپانیای خستە لیستی سزاکانەوە و پارەکانیان بلۆک دەکات کە کۆمپانیای چینی، ئۆزباکستانی، سەنگاپووریشی لەخۆگرتووە.

هاوکات لە پاکێجەکەدا، یەکێتی ئەوروپا بڕیاری قەدەغەی هاوردەکردنی ئەڵماسی رووسی دەرکردووە کە ساڵانە چوار ملیار یۆرۆ زیان بە مۆسکۆ دەگەیەنێت کە پێشتر قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئەڵماس لە نێوان رووسیا و یەکێتی ئەوروپا دەگەیشتە زیاتر لە چوار ملیار یۆرۆ کە کە بواری جوانکاری بەکاردەهێندران.

هەروەها لە سزا نوێیەکانی یەکێتی ئەوروپا، قەدەغەی کڕینی خستووەتە سەر ژمارەیەک کەرەستەی کە بۆ مەبەستی مەدەنی و سەربازیش بەکاردەهێندرێت و بە گومانی ئەوەی ئەو وڵاتە لە بواری سەربازیدا زیاتر سوودیان لێوەربگرێت.

لەم ئینفۆگرافیکەدا، سنوور ئالانی وردەکاری 12ـیەمین پاکێجی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ سەر رووسیا دەخاتەڕوو، دوای ئەوەی لە مانگی حوزەیرانی رابردوو یەکێتی ئەوروپا پاکێجی 11ـیەمینی راگەیاند.