نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2023 خوێناویترین ساڵ بووە
K24-هەولێر :
تور وێنسلاند، رێکخەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پرۆسەی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژە بەوە دەکات، جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە، یادەوەرییەکی خەمناکە لەوەی، هیچ ئەلتەرناتیڤێکی دیکە بۆ پرۆسەی سیاسیی نییە کە دەتوانێ چارەسەری پرسی سەرەکی ئەو ململانێیانە بکات، دەشڵێت: ساڵی 2023، خوێناویترین ساڵ بووە لەوەتەی مێژووی ململانێی فەڵەستین و ئیسرائیل هەیە، لەگەڵ ئەوەی بارودۆخەکە لە هەموو ئاستەکانی بەرەو رووخان دەچێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ( 19-ی کانوونی یەکەمی 2023) نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاوی کردەوە، وێنسلاند جەختی لە گرنگیی توانای لایەنەکان کردۆتەوە کە لەو کاتە هەستیارەدا بێنە سەر رێگەی سیاسی، چونکە ئامانجی هەردوولا دێنێتە دی بۆ دامەزراندنی دوو دەوڵەت.
وێنسلاند دەڵێت: ئەو کارە توندوتیژییانەی کرانە سەر ئیسرائیل و فەڵەستین لە 7ـی ئۆکتۆبەر، بەتایبەتیش لە کەرتی غەززە، ناوچەکەی تووشی شۆک کرد لە ژیانی ملیۆنان فەڵەستینی و ئیسرائیلی.
ئەو گوتانەی وێنسلاند لە دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هات کە لەبارەی بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پرسی فەڵەستینی هات، جگەلەوەش پرۆتستۆی ئەو هێرشانەی کرد کە ئیسرائیل و حەماس کردوتیانە سەر یەکتر لە کوشتن و رفاندن و دەستدرێژی سێکسی، گوتی: ئەوانە کاری تیرۆرین و هیچ بیانووەک نیە بۆی.
وێنسلاند وێرانکاری و کوشتنی هاووڵاتیانی سڤیل لە ژن و منداڵانی غەززەی بە هەموو شێوەیەک رەتکردەوە ، خەمباری خۆی بۆ گیانلەدەستدانی ئەوان و 131 هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان دەربرێ و گوتی: ئەوە گەورەترین زیانی مرۆییە بەر نەتەوە یەکگرتووەکان کەوتووە لەمێژووی ئەو رێکخراوە.
وهزارهتی تهندروستی فهڵهستین ئاماژهی بهوه كرد، بههۆی هێرشه بهردهوامهكانی ئیسرائیلهوه ژمارهی كوژراوان بۆ 19 ههزار و 667 كهس بهرز بووهتهوه، هاوكات ژمارهی برینداران گهیشتووهته 52 ههزار و 586 كهس.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە دهستبهسهر كران.
ههروهها بەگوێرەی ئاماری سوپای ئیسرائیل لە دەستپێکی شەڕی غەززە لە 7ـی تشرینی یەکەمی ئهم ساڵهوه تا ئێستا 434 سەربازی ئیسرائیل کوژراون.
کارزان حەیدەر