بەهۆی بوومەلەرزەوە سەدان هەزار کەس لە چین ئاوارەبوون

بەهۆی بومەلەرزەوە سەدان هەزار کەس لە چین ئاوارەبوون (وێنە: PEDRO PARDO / AFP)
بەهۆی بومەلەرزەوە سەدان هەزار کەس لە چین ئاوارەبوون (وێنە: PEDRO PARDO / AFP)

K24 - هەولێر

بەهۆی بوومەلەرزەوە نزیکەی 15 هەزار خانوو لە هەرێمی گانسۆی چین ڕووخاون و بەهۆیەوە دەیان هەزار کەس ئاوارەبوون و ئێستا لە ژێر خێوەتەکاندا ژیان بەسەر دەبەن. 

 شەوی دووشەممەی رابردوو، 18-12-2023، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.2 پلەی رێختەر باکووری رۆژئاوای چینی هەژاند و بووە هۆی گیانلەدەستدانی 131 کەس و زیاتر لە 900 کەسیش برینداربوون.

بەرپرسانی چین رایانگەیاند، نزیکەی 15 هەزار خانوو لە هەرێمی گانسۆ ڕووخاون و زیاتر لە 87 هەزار کەس لەژێر خێوەتەکاندا دەژین.

ئاوارەکان لە کەشێکی سارد و باراناویدا لە ژێر خێوەتەکاندان و داوای خۆراک و ئامێری گەرمکەرەوە دەکەن.

 

بەهۆی بومەلەرزەوە سەدان هەزار کەس لە چین ئاوارەبوون (وێنە: PEDRO PARDO / AFP)
بەهۆی بومەلەرزەوە سەدان هەزار کەس لە چین ئاوارەبوون (وێنە: PEDRO PARDO / AFP)

 

ما فانتا، بەهۆی بوومەلەرزەوە ئاوارە بوو و دەڵێت، "کاتێک بوومەلەرزەکە ڕوویدا، سەرەتا کوڕەکەمم هەڵگرت بۆ دەرەوە، بەڵام لەبیرم چوو جلەکانی لەبەر بکەم. بۆیە گەڕامەوە بۆ ئەوەی جل و بەرگی بۆ بهێنم، پاشان دوو بەساڵاچووەم هەڵگرت بۆ دەرەوە، ئێستا ژیانمان لەژێر خێوەتدا زۆر سەختە، ئەوەی ئێمە پێویستمانە خواردن و خواردنەوەیە، پاشان لە تەندروستی بەساڵاچووانمان دڵنیابین."

 

بەهۆی بومەلەرزەوە سەدان هەزار کەس لە چین ئاوارەبوون (وێنە: PEDRO PARDO / AFP)
بەهۆی بومەلەرزەوە سەدان هەزار کەس لە چین ئاوارەبوون (وێنە: PEDRO PARDO / AFP)

 

سەرما و سۆڵە و برسێتی، رەوشی ئاوارەکانی لە ژێر خێوەتەکاندا سەخت کردووە و داوای بە هاناوەچوونی بەپەلە لە حکومەتی وڵاتەکەیان دەکەن.

ئاوارەیەکی دیکەش دەڵێت،  "هیچ شتێک نییە ئێمە بتوانین بیکەین، ناتوانین بگەڕێینەوە ماڵی خۆمان. دوێنێ شەو هیچ شوێنێکمان نەبوو بۆ خەوتن جگە لەوەی لەناو ئۆتۆمبێلێکدا بخەوین، ئۆتۆمبێلەکانیش بە تەواوی بە سەهۆڵ داپۆشرابوون، کەشەکە زۆر ساردە و گەرمکەرەوەمان پێویستە".

شارەزایانی بومەلەرزەزانی چین ئاشکرای دەکەن، بومەلەرزەکەی ئەمجارە، بەهێزترین بومەلەرزەیە کە لە ماوەی 9 ساڵی رابردوودا لە وڵاتەکەدا روویدابێت.