پیاوێكی هیندی به هۆكارێكی سه‌یر هاوژینه‌كه‌ی خۆی ده‌كوژێت
K24 - هەولێر:
میدیاكانی هیندستان بڵاویانكرده‌وه، له ویلایه‌تی ئه‌وتار برادیشی هیندستان، پیاوێكی هیندی ته‌مه‌ن 50 ساڵ به شمشێره‌كه‌ی هاوژینه‌كه‌ی خۆی ده‌كوژێت.
هۆكاری ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌و پیاوه هیندییه داوای له هاوژینه‌كه‌ی كردبوو چای بۆ ئاماده‌بكات، به‌ڵام دره‌نگ بۆی ئاماده‌كردووه.
پۆلیسی هیندستان له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌و پیاوه هیندییه داوای له هاوژینه‌كه‌ی كردووه چای بۆ ئاماده‌بكات، به‌ڵام دره‌نگ بۆی ئاماده‌كردووه و بووه‌ته هۆی توڕه‌بوون و هێرشكردنه‌سه‌ری.
ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس به رۆژنامه‌ی (ئیندیان ئێكسپرێس)ـی راگه‌یاندووه، تاوانبار له‌كاتی توڕه‌بووندا شمشێره‌كه‌ی ده‌رهێناوه و چه‌ندینجار له‌سه‌ری هاوژینه‌كه‌ی داوه، به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
كوڕێكی ئه‌و ژن و پیاوه به میدیایه‌كی هیندستانی راگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ی كاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه له‌لایه‌ن باوكییه‌وه، هه‌وڵیداوه بیوه‌ستێنێت، به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وام بووه له ئه‌نجامدانی هێرشكردنه‌سه‌ر دایكیان، تاكو گیانی له‌ده‌ستدا.