سه‌رۆكی چین: پاراستنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ رووسیا بژارده‌یه‌كی ستراتیژییه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی رووسیا گه‌یشته چین و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه و تاووتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كرا.
له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی رووسیا میخائیل میشوستین له په‌كین، شی جین پینگ سه‌رۆكی چین رایگه‌یاند، پاراستنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ رووسیا بژارده‌یه‌كی ستراتیژییه و كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییانیانی هه‌ردوو وڵات پێڕه‌وی ده‌كه‌ن.
دووپاتیشیكرده‌وه، كه پێویسته هاریكارییه‌كانی نێوان په‌كین و مۆسكۆ قوڵترببنه‌وه.
شی جین پینگ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته له‌سه‌ر هه‌ردوو وڵات به‌رده‌وام له هه‌موو بواره‌كاندا په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌سه‌ر ئاستی باڵا بده‌ن.
هه‌روه‌ها داواشیكرد، په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ مۆسكۆ له بواره‌كانی ئابووری، بازرگانی، وزه، په‌یوه‌ندییه‌كان و كه‌رته‌كانی دیكه قوڵتربكه‌نه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا میشوستین سه‌رۆكوه‌زیرانی رووسیا رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌كین و مۆسكۆ هیچ كاتێك وه‌ك ئه‌مڕۆ باش نه‌بووه.
دوای دیداری ڤلادیمێر پوتن و شی جیبینگ به‌ر له دوو مانگ، سه‌رۆكوه‌زیرانی رووسیا به سه‌ردانێكی دوو رۆژه گه‌یشته چین و له‌سه‌ر ئاستێكی باڵا پێشوازی لێكرا.