لە رێگەی وزەی خۆرەوە کارەبا بۆ نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانی سۆران دابین دەکرێت
K24 - سۆران
له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، سیسته‌می به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با له‌ڕیگه‌ی تیشكی خۆر بۆ نەخۆشخانە و بنكه ته‌ندروستییه‌كان كه‌وتووەته بواری جێبه‌جێكردنەوە، بڕیارە ته‌واوی یه‌كه ته‌ندروستییه‌كانی ناوچه‌كه بگرێته‌وه.
سیسته‌مه‌كه جگه له‌وه‌ی دۆستی ژینگه‌یه و زیانی ته‌ندروستی نییه، هاوكات بڕی زیاده‌ی به‌رهه‌می ئه‌و كاره‌بایه‌ی رۆژانه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت ده‌چێته‌وه نێو تۆڕی كاره‌بای نیشتمانی.
لە بنكه‌ی ته‌ندروستی كۆمه‌ڵگەی وڵاتژێری ده‌ڤه‌ری بارزان، دەستکراوە بە بەستنی سیسته‌می به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌بان له‌ڕێگه‌ی تیشكی خۆر، کە کەمی کاتەکانی كاره‌بای نیشتمانی له رۆژ بووەته گرفتی سه‌ره‌كی به‌رده‌م بنكه‌كه.
فەیسەڵ جەمیل، بەڕێوەبەی بنکەی تەندروستی بابسێفا لە سنووری قەزای مێرگەسۆر بە کوردستان24ی گوت: "بە تەواوبوونی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر، کێشەی کارەبا لە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان چارەسەر دەبێت".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سۆران، ئامانجیه‌تی له ته‌واوی نەخۆشخانە و بنكه‌كانی كاره‌بای تیشكی خۆر بكاته جێگره‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی.
د. كامه‌ران مه‌لا محەممەد، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سۆران دەڵێت: "بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر، زیاتر لە 15 تا 20 ملیۆن دینار مانگانە خەرجی لەسەر حکومەت کەم دەکاتەوە، جگە لە بابەتی ژینگە پارێزی و کەمکردنەوەی دووکەڵ، یارمەتیدەرێکی باشە لە پیس نەبوونی ژینگە".
گوتیشی: "دەمانەوێت لە بنکە دوورە دەستەکان دەست پێبکەین کە بەیانیان کارەبایان نییە، جاری یەکەم بۆ ئەوان دابین دەکرێت دواتر بە دڵنیایی دوای تەواو بوونی بنکەکان لە نەخۆشخانەکانیش دەستپێدەکەین".
له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سۆران چوار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و حەوت نه‌خۆشخانه و 98 بنكه‌ی ته‌ندروستی هه‌ن، وه‌ك ده‌سپێك لە 20 بنكه‌ی ته‌ندروستی سیسته‌می به‌رهه‌مهینانی وزه‌ی خۆر دابین دەکرێت، بڕیاریشه پلانه‌كه به‌رده‌وام بێت بۆ گشت بنکە و نەخۆشخانەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.