تیپی "لەرێ"ی کوردستان لە وڵاتی تونس خەڵاتی زێڕینی بەدەستهێنا

K24 - هەولێر

تیپی "لەرێ"ی کوردستان خەڵاتی زێڕینی باشترین تیپی شانۆیی لە وڵاتی تونس بەدەستهێنا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21ـی کانوونی یەکەمی 2023، رزگار فەقێ ئەکتەر و شانۆکاری تیپی لەرێ، بە کوردستان24ـی راگەیاند: "فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە وڵاتی تونس لە ویلایەتی "کەهەف" کۆتایی هات، دوای ئەوەی 43 تیپ لە فیستیڤاڵەکەدا لە کێبڕکێدا بوون بۆ بەدەستهێنانی خەڵات. خەڵاتی باشترین دەرهێنەر، یاخود ئەکتەر و بیرۆکە، بە کۆکراوەیی هەموو ئەمانە بڕیاری لەسەردرا وەک تیپ خەڵات بکرێن و تاک نەبێت، خەڵاتی زێڕین کە خەڵاتی یەکەمە لەگەڵ بڕۆنزی، زیوی، دەدرێت بە سەرکەووتوانی باشترین تیپ".

گوتیشی: "ئێمە وەکو تاکە تیپی هەرێمی کوردستان، وەک یەکەم تیپ دەستنیشان کراین و توانیمان خەڵاتی زێڕین بەدەست بێنین".

.
.
.

ئا: لاڤین عومەر