یەكەمین لێدوانی فلۆرێنتینیۆ پێرێز دوای بردنەوەی كەیسەكەی لە دادگا

فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆكی یانەی ریال مەدرید
فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆكی یانەی ریال مەدرید

داداگای ئەوروپا كەیسی سوپەرلیگی یەكلایی كردەوە و رایگەیاند هیچ لایەك ناتوانێت رێگە لەو پڕۆژەیە بگرێت، دەشڵێت: فیفا و یوێفا دەسەڵاتەكانیان خراپ بەكارهێناوە.
دوو ساڵ پێش ئێستا فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆكی یانەی ریال مەدرید هاوشانی خوان لاپۆرتا سەرۆكی بارسێلۆنا و ئەندریا ئانێلی سەرۆكی پێشووی یوڤێنتۆس سەركردایەتی بیرۆكەی دروستبوونی پاڵەوانێتییەكیان كرد بە ناوی سوپەرلیگ لە دەرەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی پێی ئەوروپا، 12 یانەی گەورەی ئەوروپا پاڵپشتی ئەو پرۆژەیان كرد، دواتر لەژێر فشاری فیفا و یوێفا سەرجەم یانەكان كشانەوە و تەنیا یانەكانی بارسێلۆنا و ریال مەدرید مانەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە دوای چاوەڕوانییەكی زۆر دادگای ئەوروپا رایگەیاند پرۆژەی سوپەرلیگ یاساییە و فیفا و یوێفا ناتوانن بەربەست بۆ ئەو پاڵەوانێتییە دروست بكەن.
دادگای ئەوروپا ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە و فیفا و یوێفا قورخكارییان كردووە و دەسەڵاتەكانیان بە خراپی بەكارهێناوە.
فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆكی یانەی ریال مەدرید لە یەكەمین كاردانەوەیدا رایگەیاند سووپەرلیگ هاوسەنگی ئابوری بۆ جیهانی تۆپی پێ دەگەڕێنێتەوە و یانەكان دەبوژێنێتەوە و یاریزانەكانیش دەپارێزێت.
خافێر تێباس سەرۆكی ئەنجوومەنی لالیگا لە بەیاننامەیەدا رایگەیاندووە بیرۆكەی سوپەرلیگ وەكو ژەهروایە، بەڵام دەتوانن لە دەرەوەی بازنەی فیفا و یوێفا پاڵەوانێتی رێكبخەن و ناتوانرێت رێگرییان لێ بكرێت.

 

فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆكی یانەی ریال مەدرید
فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆكی یانەی ریال مەدرید