وادەی بەڕێوەچوونی یەكەمین پاڵەوانێتی سوپەرلیگ دیاریكرا
له كۆتایی دادگه‌ی دادی ئه‌وروپا بڕیاریدا فیفا و یۆفا ناتوانن رێگری له به‌ڕێوه‌چوونی سوپه‌رلیگ بكه‌ن و به‌فه‌رمی پرۆژه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت، وادەی بەڕێوەچوونی یەكەمین وەشانی پاڵەوانێتییەكە راگەیاندرا.
دوای دوو ساڵ له وه‌ستا و كشانه‌وه‌ی چه‌ندین یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا و به‌ته‌نیا مانه‌وه‌ی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له‌نێو سوپه‌رلیگ له كۆتایی هه‌وڵه‌كانی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی پرۆژه‌كه گه‌یشته ئامانج و فیفا و یۆێفا ناتوانن هیچ شتێك له‌به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و پاڵه‌وانییه‌تییه بكه‌ن.
به‌پێی راپۆرتی دادگه‌ی دادی ئه‌وروپا فیفا و یۆفا ئاگه‌داركراوه‌ته‌وه له خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان و چیدی بۆیان نییه هه‌ڕه‌شه له‌و یانه و یاریزانانه بكه‌ن كه به‌شداردی له سوپه‌رلیگ ده‌كه‌ن كه پێشتر فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا رایانگه‌یاندبوو هه‌ر یانه و یاریزانێك به‌شداریی سوپه‌رلیگ بكات ئه‌وا له پاڵه‌وانییه‌تییه ئه‌وروپییه‌كان به‌تایبه‌تی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ بێبه‌ش ده‌كرێت.
له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا دوای بردنه‌وه‌ی كه‌یسی سوپه‌رلیگ برێند ریچاردی سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری پرۆژه‌ی سوپه‌رلیگ رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژووییه بۆ تۆپی پێ، سوپه‌رلیگ له رێگایه، قۆرخكارییه‌كانی یۆفا كۆتایی هات، ئێستا تۆپی پێ ده‌بێت به خۆڕایی و بۆ هه‌مووانه، چیدی یانه و یاریزانه‌كان له سزاكان ناترسن و هیچ لایه‌نێك بۆی نییه سزایان بدات، ئێستا ده‌توانین خۆمان داهاتووی خۆمان دیاری بكه‌ین.
به‌پێی رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا پرۆژه‌ی پاڵه‌وانییه‌تی سوپه‌رلیگ له وه‌رزی 2025 بۆ 2026 یه‌كه‌مین وه‌شانی ده‌ستپێده‌كات و به‌ڕێوبه‌رانی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ش ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا په‌یوه‌ندیان به 60 یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه بكەن.
به‌پێی رۆژنامه‌كان وه‌شانی یه‌كه‌می پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه به به‌شداری 64 یانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یانه‌كان دابه‌ش ده‌كرێنه سه‌ر سێ ئاست، ئاستی (ئه‌ستێره)، شازده یانه و دابه‌ش ده‌كرێنه سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه و هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كیش له هه‌شت یانه پێكدێن، ئاستی (ئاڵتون)ـی له شازده یانه پێكدێن و دابه‌ش ده‌كرێنه سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه و هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كیش له هه‌شت یانه پێكدێن، ئاستی (شین)ـش له سی و دوو یانه پێكدێت و دابه‌ش ده‌كرێته سه‌ر هه‌شت كۆمه‌ڵه و هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كیش له چوار یانه پێكدێن له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ش سه‌ركه‌وتن بۆ ئاستی دواتر و دابه‌زینیش بۆ ئاستی خوارتر ده‌بێت.
به‌پێی خشته‌ی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه هه‌ر یانه‌یه‌ك له یه‌ك وه‌رزی سوپه‌رلیگ چوارده یاریی ده‌كات، حه‌وت یاریی له یاریگه‌ی خۆیی و حه‌وت یارییش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی،
پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ش كراوه ده‌بێت و سه‌رجه‌م یانه‌كان ده‌توانن به‌شداری تێدا بكه‌ن و پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ش به‌پێی سیسته‌می خول و پاڵاوتن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمیش سوپه‌رلیگ ته‌نیا بۆ تۆپی پێی پیاوان نابێت و خانمانیش به‌شداری ده‌كه‌ن و به‌هه‌مان شێوه پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه بۆ ئه‌وانیش به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كانی سوپه‌رلیگ به خۆڕایی ده‌بێت و پێگه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ هه‌واڵ و گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كانیش دادەنرێت.