دژوار فایەق:  گومان لە بێگەردیی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکرێت

دژوار فایەق
دژوار فایەق

K24 – هەولێر :

دژوار فایەق راوێژکاری باڵای  نوێنەری حکومەتی کوردستان  لە لیژنەی مادەی 140 لە بەغدا  پێی وایە، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق ئەو شەرعیەتەی لەدەستداوە کە کەمتر لە 51٪ لە دەنگدەران بەشداریان تێدا کردووە، ئاماژەی بەوە شکرد، بە تێڕوانینی ئەو  کە پارتی  و لایەنەکانی دیکە بێبەش کراون لە کورسی لەگەڵ ئەوەی دەنگی زۆریان هێناوە، داوای دوبارە کردنەوەی هەڵبژاردنەکە بکەنەوە.

رۆژی دووشەممە 18/12/2023، پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکرد، کە زیاتر لە 15 ملیۆن کەس لە هەڵبژاردنی گشتی مافی دەنگدانیان هەبوو، رۆژێک دوای هەڵبژاردن لە 19ی مانگ کۆمسیۆن ئەنجامە بەراییەکانی راگەیاند.

رۆژی 16 ی کانوونی یەکەمیش دەنگدانی تایبەت بەرێوەچوو کە تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە دەنگدەران بەهۆی نەخوێندەنەوەی پەنجەمۆریان، لە مافی دەنگدان بێبەشبوون،  بەپێی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق، رێژەی بەشداری لە پرۆسەکە بەهەردوو دەنگدانی تایبەت و گشتیی گەیشتە 41%.