ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی ئیسرائیل ئاشكراده‌كرێت
K24 – هەولێر :
سوپای ئیسرائیل نوێترین ئاماری كوژراوانی سوپای ئیسرائیلی له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكی جه‌نگی له‌گه‌ڵ حه‌ماس بڵاوكرده‌وه و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی جیهانی داوای راگرتنی كۆمه‌ڵكوژی له غه‌ززه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 22ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023)، سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، له‌وه‌ته‌ی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو و هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس، 471 ساربازی ئیسرائیلی كوژراون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سوپای ئیسرائیل، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی هێرشی زه‌مینی بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه تاكو ئێستا، 139 سه‌ربازی ئیسرائیل كوژراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ژماره‌ی برینداران له ریزی سوپا گه‌یشتووه‌ته 1929 كه‌س.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه حكومه‌تی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه رایگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه 20 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه و وێڕای برینداربوونی زیاتر له 52 هه‌زار كه‌س.
له دوای 77 رۆژ شه‌ڕ و ئاڵۆزی له غه‌ززه، مه‌ترسی روودانی كاره‌ساتی مرۆیی به‌هۆی برسییه‌تی و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له غه‌ززه ده‌كرێت.
له‌مباره‌یه‌وه تیدرۆس ئه‌دناهۆم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، كوژرانی 20 هه‌زار كه‌س له غه‌ززه له‌ماوه‌ی سێ مانگدا كارێكی مه‌ترسیداره. داواشیكرد، كۆمه‌ڵكوژی له غه‌ززه بوه‌ستێندرێت.
هۆشداریشیدا له روودانی كاره‌ساتی مرۆیی له كه‌رتی غه‌ززه به‌هۆی نه‌خۆشی و برسییه‌تی.