په‌یامنێری كوردستان24: له كه‌ركووك ده‌نگه‌كانی 20 وێستگه‌ی دیكه جیاكرانه‌وه
K24 – هەولێر:
ئه‌مڕۆ ده‌نگه تایبه‌ته‌كانی 20 وێستگه‌ی دیكه‌ی ده‌نگدان له پارێزگای كه‌ركووك بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان جیاكرانه‌وه.
هێمن ده‌لۆ په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 22ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) ده‌نگه‌كانی 20 وێستگه‌ی دیكه له پارێزگای كه‌ركووك جیاكراونه‌ته‌وه، كه 254 ده‌نگ بۆ پارتی، 558 یه‌كێتی و 220 عرووبه بوون.
پێشتریش پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک رایگەیاندبوو، لە کەرکووک دەنگی 120 سندووقی دەنگدان بە دەست هەژمار دەکرێنەوە، کە 37 هەزار دەنگن.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌لی عه‌باس گوته‌بێژی ئۆفیسی كه‌ركووكی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به كوردستان24ـی راگه‌یاند، پرۆسه‌كه به دروستی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، دوێنێ 54 بنكه‌ی ده‌نگدانمان ته‌واوكرد، ئه‌وه‌ی ماوه 58 بنكه‌یه، ئه‌مڕۆ ته‌واویان ده‌كه‌ین.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەردەوامە لە هەژمارکردنەوەی دەستی دەنگی ئەو وێستگانەی كه بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە نه‌توانرابو بنێردرێته به‌غدا.
لەوبارەیەوە کۆمسیۆن رایگەیاندووە، لەماوەی چەند رۆژێکدا هەژمارکردنی دەستی دەنگەکانی دەنگدان کۆتای‌یان دێت و ئەگەری هەیە کاریگەری لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دروستبکات.