حوسێن عه‌بد ساده: ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان راناگه‌یه‌ندرێت تا بڕیار له‌سه‌ر تانه و سكاڵاكان نه‌درێت
K24 - هەولێر:
دادوه‌رێكی عێراقی، كه سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌چوونی جیاكردنه‌وه و هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی 112 وێستگه‌ی ده‌نگدانی له كه‌ركووك كردووه، كۆتاییهاتنی پرۆسه‌كه‌ی راگه‌یاند و گوتیشی، هیچ ئه‌نجامێكی كۆتایی راناگه‌یه‌نرێت، تا بڕیار له‌سه‌ر تانه و سكاڵاكان نه‌درێت.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 22ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) حوسێن عه‌بد ساده، دادوه‌ری عێراقی كه سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌چوونی جیاكردنه‌وه و هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی 112 وێستگه‌ی ده‌نگدانی له كه‌ركووك كردووه، كۆتاییهاتنی پرۆسه‌كه‌ی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پرۆسه‌كه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی قه‌واره و لایه‌نه سیاسییه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌چوو.
ناوبراو روونیشیكرده‌وه، له ماوه‌ی ئه‌م دوو رۆژه‌دا جیاكردنه‌وه و هه‌ژماركردن به ده‌ست بۆ هه‌موو ئه‌و وێستگانه كراوه، كه تا ئێستا ئه‌نجامه‌كانی نه‌گه‌یشتوونه‌ته نووسینگه‌ی نیشتمانی، كه ژماره‌یان 110 وێستگه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت و دوو وێستگه‌ی ده‌نگدانی گشتی.
ئه‌و دادوه‌ره عێراقییه هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد، پرۆسه‌كه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی ته‌واوی لایه‌نه‌كان و رێكخراوه‌كان و چاودێرانی نێوده‌ڵه‌تی به‌وپه‌ڕی شه‌فافی و بێلایه‌نی به‌ڕێوه‌چوو وله رۆژانی داهاتووشدا چه‌ند لیژنه‌یه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه بۆ سكاڵا و بڕیاردان له‌سه‌ر تانه‌كان پێكده‌هێنرێت و هیچ ئه‌نجامێك راناگه‌یه‌ندرێت تا بڕیار له‌سه‌ر تانه و سكاڵاكان نه‌درێت.
سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە، 18-12-2023، هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگای عێراق، ناوچە کوردستانییەکان و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و، تا کاتژمێر 06:00ـی بەردەوام بوو. هەڵبژاردنەکە بۆ جاری یەکەمە لە دوای ساڵی 2005 لە پارێزگای کەرکووک دەکرێت. رۆژی سێشه‌ممه كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه كرد رێژه‌ی 41% به‌شداری ده‌نگدانیان كردووه.