سه‌رمه‌د به‌رزنجی: عێراق و هه‌رێمی كوردستان كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری زیانه‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان
K24 – هەولێر:
پارێزه‌رێك كه هاوكات ئه‌ندامی رێكخراوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كانیشه ئاماژه به‌وه ده‌كات، عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌پێی راپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌رییه‌كانی زیانه‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 22ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) سه‌رمه‌د به‌رزنجی، پارێزه‌ر و ئه‌ندامی رێكخراوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، به‌پێی دوایین راپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به مادده هۆشبه‌ره‌كان، عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری نه‌رێنی و زیانه‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له هه‌ردوو بواری به‌كارهێنان و بازرگانیپێكردن.
سه‌رمه‌د به‌رزنجی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م كاریگه‌رییه نه‌رێنییه، هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیای هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌كه‌دا، كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر هێڵی ترانزێتی گواستنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هاوسنووره له‌گه‌ڵ ئێران و وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری سه‌ره‌كی كه ئه‌فغانستانه.
ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، گرووپه چه‌كداره‌كان كه خاكی هه‌رێمی كوردستانیان به‌زاندووه و داگیر كردووه به‌تایبه‌تی په‌كه‌كه هۆكارێكی دیكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان كه قاچاخچیه‌تی به مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌كات و رێگه بۆ قاچاخچییه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر خۆش ده‌كه‌ن، كه به هه‌مان شێوه گرووپه شیعه‌كانیش هه‌مان كار ده‌كه‌ن و به هه‌مووان ناوچه‌ی شنگال بۆ ئه‌و بابه‌ته به‌كارده‌هێنن، كه ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كییه له جێبه‌جێنه‌كردنی رێككه‌وتنی شنگال له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
ئه‌و پارێزه‌ره جه‌ختیشیكرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی رژدی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و به‌كارهێنه‌ران و بازرگانانی گرتووه‌ته‌به‌ر.