عیماد جه‌میل: كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان راده‌گه‌یه‌ندرێت
K24 – هەولێر:
كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان راده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 22ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) عیماد جه‌میل، سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، له به‌شێك له پارێزگاكان پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست رۆژی شه‌ممه كۆتایی دێت و له كۆتاییه‌كانی هه‌فته‌ی داهاتووش ئه‌نجامی كۆتایی ده‌نگدان بۆ رای گشتی بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمیسیۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له‌كۆی 324 وێستگه، پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست له 85 وێستگه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری هێزه سیاسییه‌كان ته‌واوبووه. روونیشیكرده‌وه ئێستا 5.6%ـی ده‌نگی 2038 وێستگه ماوه هه‌ژمار بكرێت و دوای پێداچوونه‌وه به سكاڵاكان ئه‌نجامی كۆتایی په‌سه‌ند ده‌كرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه.
سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە، 18-12-2023، هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگای عێراق، ناوچە کوردستانییەکان و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و، تا کاتژمێر 06:00ـی بەردەوام بوو. هەڵبژاردنەکە بۆ جاری یەکەمە لە دوای ساڵی 2005 لە پارێزگای کەرکووک دەکرێت. رۆژی سێشه‌ممه كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه كرد رێژه‌ی 41% به‌شداری ده‌نگدانیان كردووه.