ئافره‌تێكی سواڵكه‌ر كه دایكی ئه‌فسه‌رێكی پله‌باڵایه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی به‌غدا كۆچی دوایی كرد
K24 - هەولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراق ئاماژه به گیانله‌ده‌ستدانی ئافره‌تێكی "سواڵكه‌ر" ده‌كات له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی به‌غدا و سه‌رنج بۆ ئه‌وه‌ش راده‌كێشێت دایكی یه‌كێك له ئه‌فسه‌ره پله‌داره‌كانی عێراقه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 22ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی رایگه‌یاند، ئافره‌تێك كه له ناوچه‌ی ئازادی له به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌مه‌كی نیشته‌جێ بوو و "سواڵكه‌ر" بوو، له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی به‌غدا كۆچی دوایی كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له‌و شوێنه‌ی كه ئافره‌ته‌كه‌ی تێیدا نیشته‌جێ بوو، ژماره‌یه‌ك جانتایان دۆزیوه‌ته‌وه، كه ژماره‌یان 4 بۆ 7 جانتای بچووك و گه‌وره بوونه و له‌ناو هه‌ر یه‌كێكیان بڕه‌پاره‌یه‌كی زۆریان تێیدا بووه، كه به‌هاكه‌ی مه‌زه‌نده نه‌كراو بووه.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه كه ئه‌و ئافره‌ته دایكی یه‌كێك له ئه‌فسه‌ره عێراقییه‌كانه به پله‌ی عه‌مید و له یه‌كێك له دامه‌زراوه ئه‌منییه باڵاكانی ده‌وڵه‌ت كار ده‌كات.
له عێراق دیارده‌ی سواڵكردن به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان زیادیكردووه، هۆكارێكی سه‌ره‌كیشی بۆ كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌تی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سه‌ره‌ڕای داهات و سامانێكی زۆر، به‌ڵام رێژه‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییان به‌ده‌ست هه‌ژارییه‌وه ده‌ناڵێنن و داهاتی وڵاتیان پێ ناگات و زۆربه‌ی ده‌چێته گیرفان و خه‌زێنه‌ی هێزه سیاسییه‌كان و گرووپه چه‌كداره‌كان و بۆ دژایه‌تیكردنی یه‌كدی به‌كاری ده‌هێننه‌وه، هاوكات ئه‌و پاره‌یه ته‌نانه‌ت بۆ خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تایی و بنه‌ڕه‌تییه‌كانیش خه‌رج ناكرێت و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق به كۆمه‌ڵێك هۆكاره‌وه به‌ره‌و چۆڵه‌وانی ده‌چن و به‌شێكی خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ ناوچه‌كانی دیكه كۆچ ده‌كه‌ن.