ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و رێڕه‌وه‌كانی دیكه‌ی ئاوی له ناوچه‌كه ده‌كات
K24 – هەولێر:
دوای هێرشی حوسییه‌كان بۆسه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌شتی بازرگانی له ده‌ریای سوور، میدیای نزیك له سوپای پاسداران له‌سه‌ر زاری یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌یی ئه‌و سوپایه بڵاویكرده‌وه، ئه‌گه‌ر هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له غه‌ززه نه‌وه‌ستێت، ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ته‌واوی رێڕه‌وه ئاوییه‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه داده‌خات.
ئاژانسی ته‌سنیمی نزیك له سوپای پاسداران له‌سه‌ر زاری محه‌ممه‌د ره‌زا نه‌قدی یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران بۆ كاروباری هه‌ماهه‌نگی بڵاویكرده‌وه، به‌مزووانه ئێران ده‌ریای ناوه‌ڕاست، دوورگه‌ی جه‌به‌ل تارق و رێڕه‌وه‌كانی دیكه‌ی ئاوی له ناوچه‌كه داده‌خات.
هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه، ده‌ریای سوور ده‌بێته شوێنێكی مه‌ترسیدار بۆ ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، هێزێكی دیكه‌ی نوێی مقاوه‌مه له‌ناوچه‌كه دروست ده‌بێت و ته‌واوی رێڕه‌وه ئاوییه‌كان له ناوچه‌كه داده‌خه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆشكی سپی رایگه‌یاندووه، ئێران به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر له به‌ئامانجگرتنی كه‌شتییه‌كان تێكه‌وتووه.
كۆشكی سپی باسی له‌وه‌شكردووه، به گوێره‌ی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان، تاران درۆن و مووشه‌كی به حوسییه‌كان داوه.
پێشتریش لۆید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانیكردبوو چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه فڕۆكه‌هه‌ڵگری (ی‌و ئێس ئێس جیراڵد.فۆرد) و چه‌ندین كه‌شتیی دیكه‌ی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا له ده‌ریای ناوه‌ڕاست بمێننه‌وه.
دوای هێرشه‌كانی چه‌كدارانی حه‌ماس له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو و هه‌وڵدانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران له ناوچه‌كه و رێگریكردن له فراوانبوونی جه‌نگ، بوونی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چڕتربووه‌ته‌وه.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات زیاتر لە 240 ئیسرائیلی وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.