هێرش ده‌كرێته سه‌ر گۆڕی هێڵمۆت شمێت و ده‌شێوێندرێت
K24 - هەولێر:
گۆڕی راوێژكاری پێشووتری ئه‌ڵمانیا و هاوسه‌ره‌كه‌ی له شاری ئه‌ڵمانیا هێرشی ده‌كرێته سه‌ر و رووبه‌ڕووی كارێكی تێكده‌رانه ده‌بنه‌وه و وێنه‌ی "خاچی شكاو"ـیان له‌سه‌ر ده‌كێشرێت كه هێمای "نازیسم"ـه، هاوكات وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و وڵاته هێرشه‌كه به كارێكی قێزه‌ون ناوده‌بات.
پۆلیسی شاری هامبۆرگی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، رۆژی هه‌ینی 22ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023، خاچێكی شكاوی ره‌نگسووریان له‌سه‌ر گۆڕی هێڵمۆت شمێت، راوێژكاری پێشووتری ئه‌ڵمانیا و هاوه‌سه‌ره‌ی بینیوه كه نه‌خشكرابوو و هه‌ر زوو سڕیویانه‌ته‌وه.
تا ئێستا پۆلیسی ئه‌و شاره هیچ زانیارییه‌كی وردی له‌باره‌ی ئه‌و كاره تێكده‌رانه و هۆكاره‌كانی پشتی به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، به‌ڵكوو لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.
نانسی فێزه‌ر، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا له‌و باره‌یه‌وه به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كاره‌ی كردووه و رایگه‌یاندووه، بكه‌رانی ئه‌و كاره قێزه‌ونانه مێژوو له‌بیریان ده‌كات.
هه‌روه‌ها له تۆڕی (ئێكس) نووسیویه‌تی: "راستییه‌كه‌ی هێڵمۆت شمێت به‌رده‌وام دژی ره‌گه‌زپه‌رستی و (دژه‌جوو) ده‌وه‌ستایه‌وه، كه ئه‌وه هه‌ڵوێسته‌یشی له په‌رۆشی بوو بۆ مێژووی گه‌لی ئه‌ڵمانیا".
هێڵمۆت شمێدت له 23ـی كانوونی یه‌كه‌می 1918 له شاری ئه‌ڵمانیا له‌دایك بووه له 10ـی تشرینی دووه‌می 2015 كۆچی دوایی كردووه. له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1974 و 1982 راوێژكاری ئه‌ڵمانیای رۆژئاوای بوو، كه ئه‌و كات ئه‌ڵمانیای به‌ره‌و هێزێكی زه‌به‌لاحی ئابووری وه‌رچه‌رخاند.