له‌مه‌ودوا هاووڵاتییان ده‌توانن بە فه‌رمی له‌ كوردستانه‌وه‌ به‌ڕێگای وشكانی گه‌شتی عومره‌ بكه‌ن

عومرەكاران - ئەرشیف
عومرەكاران - ئەرشیف

K24 – هەولێر

به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، لەمەودوا هاووڵاتییان ده‌توانن بەشێوەی فه‌رمی له‌ كوردستانه‌وه‌ به‌ڕێگای وشكانی گه‌شتی عومره‌ بكه‌ن.

شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی، به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند: له ‌مه‌ودوا كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومڕه‌ی ده‌توانن له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی عومره‌كاران به‌ رێگای وشكانی بگوازنه‌وه‌ عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌.

ئاماژەی بەوەشدا: ماوه‌یه‌كی زۆره‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عیراق له‌ گفتوگۆ به‌رده‌وامن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن گواستنه‌وه‌ی عومڕه‌كاران به‌ رێگای وشكانی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رابگه‌ێینن.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج وعومره‌ی هه‌رێمی كوردستان راشیگەیاند: به‌رده‌وام دوو نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وعومره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ سنووری ده‌روازه‌ی عه‌رعه‌ر ده‌بن، بۆ هاوكاریكردنی هاووڵاتییان و ئه‌نجامدانی كارئاسانی بۆیان له‌كاتی گه‌شتكردنیان و گوتی : ئێمه‌ به‌رده‌وام كارده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچییه‌كی پێویست بێت و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بێت پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین.