ئانۆ جه‌وهه‌ر: جیاوازی نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستان عه‌قڵیه‌تی حوكمڕانییه
K24 – هەولێر:
ئانۆ جه‌وهه‌ر له‌باره‌ی دۆخی كریستیانه‌كان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی خراپی بارودۆخییان، كریستیانه‌كانی عێراق و سووریا به لێشاو به‌ره‌و هه‌نده‌ران كۆچ ده‌كه‌ن، تاكه شاریش له سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئارام بێت عه‌نكاوه‌یه، كریستیانه‌كان رووی لێده‌كه‌ن.
له‌میانه‌ی به‌شدارییان له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، كه ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شی ده‌كات، ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی دۆخی كریستیانه‌كانی عێراق، هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی له‌تیف ره‌شید سه‌رۆككۆماری عێراق له‌باره‌ی كشاندنه‌وه‌ی مەرسوومێكی كۆماری (کە پاتریارک لویس ساکۆی وەک سەرۆکی کەنیسەی کریستیان لەو وڵاتە ناساندبوو)، وایكردووه جه‌نابیان به‌غدا جێبهێڵێت و روو له هه‌ولێر بكات.
ده‌شڵێت: "سه‌رۆك كۆمارێك ناتوانێت یاری به چاره‌نووسی كڵێسایه‌ك بكات كه ته‌مه‌نی دوو هه‌زار ساڵه، ئه‌و كڵسایه پێشی ئه‌و حكومه‌تانه بوونیان هه‌بووه".
له‌باره‌ی بوونی لویس ساكۆ له‌هه‌ولێر ئانۆ جه‌وهه‌ر ده‌ڵێت: پێشوازیكردنی سه‌رۆك بارزانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی له لویس ساكۆ، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كوردستان هه‌میشه لانكه‌ی پێكه‌وه ژیانه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت كه له كوردستان گشت ئایین و نه‌ته‌وه‌كان پارێزراون.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ژماره‌ی كریستانه‌كانی به‌غدا له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو دوو ملیۆن كه‌س بوون، ئێستا ژماره‌یان ناگاته 50 هه‌زار، به‌شێكی زۆریان هاتنه هه‌رێمی كوردستان و به‌شێكیشیان چوونه ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
دووپاتیشیكرده‌وه، جیاوازی له نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستان عه‌قڵیه‌تی حوكمڕانییه و هه‌رێمی كوردستان به عێراق به‌راورد ناكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دەشتی نەینەوا دیلی دەستی میلیشیاکانە.
ئانۆ جەوهەر دەشڵێت، بۆ دوورخستنەوەی ئەو میلیشیایانە لەگەڵ رێگای ئاشتیداین، بەڵام دەبێت پێیان بگوترێت ئەم شوێنە هی ئێوە نییە تاکو بۆ بەرژوەندی خۆتان بەکاریبهێنن.