پشتیوان سادق بۆ بەغدا: یان لێمانگەڕێن جیابینەوە یان مافەکانمان بەپێی دەستوور جێبەجێ بکەن
K24 – هەولێر:
له چوارچێوه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی رایگه‌یاند، به‌هیواین له ساڵی نوێ‌دا كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر ببن. ده‌شڵێت: "یان لێمانگەڕێن جیابینەوە یانیش مافەکانمان بەپێی دەستوور جێبەجێ بکەن".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، پشتیوان سادق رایگه‌یاند، پێش یاسای بودجه، رێكه‌وتنێك له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هه‌بوو، كاتێك ئه‌و رێككه‌وتن و پرۆژه‌یه چووه په‌رله‌مانی عێراق، به‌داخه‌وه گۆڕانكاری تێدا كرا، مه‌به‌ست تێیدا بچووككردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و پێشێلكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كان بوو، ئێستا ئه‌وان هه‌ست به‌و هه‌ڵه‌یه ده‌كه‌ن كه ئه‌وكات كردیان، چاره‌سه‌ریشی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه و باشتركردنی نییه‌ته‌كانه.
هه‌روه‌ها گوتیشی:مه‌بده‌ئییه‌ن رێككه‌وتنێك هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی یاسای بودجه هه‌موار بكرێته‌وه، به‌ڵام نازانین جێبه‌جێ ده‌كرێت یاخوود نا.
ده‌شڵێت: به‌هیواین له ساڵی نوێ‌دا كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر ببن و ئێمه بڕوامان به گفتوگۆ هه‌یه، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به گوێره‌ی ده‌ستوور نه‌كرێت، بێگومان عێراق ئارامی به‌خۆیه‌وه نابینێت.
وه‌زیری ئه‌وقاف وێڕای پیرۆزبایی له پێكهاته‌ی كریستانه‌كان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح، رایگه‌یاند، دڵخۆشین به‌وه‌ی كه كوردستان له دێر زه‌مانه‌وه شوێنی پێكه‌وه ژیانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ته‌واوی پێكهاته‌ی كریستیانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌شتی نه‌ینه‌وا له كڵێساكانی عه‌نكاوه له‌هه‌ولێر یادی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح به‌رز راده‌گرن.