سێ کەس بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

دەست بەسەر 100 کیلۆگرام حەبی هۆشبەر داگیرا

K24 – هەولێر

هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهشتنی ماددەی هۆشبەر سێ کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرد و دەستیان گرت بەسەر 100 کیلۆگرام حەبی هۆشبەر.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: "لە بەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، رۆژی 20/12/2023 دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی بەردەوام و پاش وەرگرتنی بڕیاری بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکان لە شاری هەولێر دەستگریربکرێت".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەو گۆڕینەوەی زانیاری و هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، توانرا لەپارێزگای (ذی قار) دوو بازرگانی تر و لەگەڵ بڕی 100 کیلۆگرام حەبی هۆشبەری کەپتاگۆن) دەستی بەسەردا بگیرێت".