پاپا فره‌نسیس داوای چاره‌سه‌ركردنی دۆزی فه‌ڵه‌ستین ده‌كات
K24 - هەولێر:
پاپا فره‌نسیس پاپای ڤاتیكان ئیدانه‌ی دۆخی خراپی غه‌ززه ده‌كات، داواشیكرد، شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل بوه‌ستێندرێت و ته‌واوی بارمته ئیسرائیلییه‌كان ئازاد بكرێن. گوتیشی: "پێویسته دۆزی فه‌ڵه‌ستین چاره‌سه‌ربكرێت".
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 25ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی زایینی و یادی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح، پاپا فره‌نسیس پاپای ڤاتیكان له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له گۆڕه‌پانی (قه‌شه بترس) له ڤاتیكان، دووباره داوایكرد ته‌واوی بارمته‌كانی لای حه‌ماس ئازاد بكرێن و جه‌نگی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل بوه‌ستێندرێت، كه قوربانییه‌كه‌ی مه‌ده‌نی بێ‌تاوانن.
پاپا فره‌نسیس راشیگه‌یاند، داوا ده‌كه‌م ئه‌و دۆخه ناهه‌مواره‌ی غه‌ززه له رێگه‌ی گه‌یشتنی هاوكارییه‌كان چاره‌سه‌ربكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: "بره‌ودان به بڵاوكردنه‌وه‌ی توندوتیژی و رق بوه‌ستێنن، هه‌نگاو بنێن به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنی دۆزی فه‌ڵه‌ستین له رێگه‌ی گفتوگۆی به‌رده‌وام و به پاڵپشتی سیاسی به‌هێز له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی".
ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس به‌رده‌وامه، بووه‌ته هۆی كوژرانی 20424 له كه‌رتی غه‌ززه و نزیكه‌ی 1.9 ملیۆن كه‌س له‌و كه‌رته ئاواره بوونه.
هه‌روه‌ها سوپای ئیسرائیل ئه‌مڕۆ رایگه‌یاندبوو، لە سەرەتای شەڕی غەززەوە تاكو ئێستا 489 سەربازیان کوژراون.
جیا له‌وه‌ش ئه‌و جه‌نگه بووه هۆی دواخستنی ته‌واوی ئاهه‌نگه‌كانی كریسمس و سه‌ری ساڵ له فه‌ڵه‌ستین، به‌تایبه‌تی له لانكه‌ی له دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح له بیت له‌حم له به‌ری رۆژئاوای غه‌ززه.